حوزه‌یران 20, 2018 19:12 Asia/Tehran
  • جانسۆن : بەریتانیا دوای بێرگزیت پێبەندی بەرجام دەمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی وڵاتەکەی دوای چوونە دەر لە یەکیەتی ئەوروپا (بێرگزیت) پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران دەمێنێتەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری "بایکۆتەکانی ئەوروپا" کە دەنگ وباسی هاوپێوەند بە گۆڕانکارییەکانی تازەی یەکێتی ئەوروپا بڵاو دەکاتەوە، "بوریس جانسۆن" لە وڵامی نامەی مەجلیسی عەوامی بەریتانیا لە بارەی پێوەندیی ئەم وڵاتە و یەکێتی ئەوروپا دوای بێرگزیت جەختیکرد، لەندەن تەنانەت دوای چوونە دەری لە یەکێتی ئەوروپایش  پێبەندی ئەرکەکانی لەم ڕێککەوتنە  دا  دەبێت.

جانسۆن هەروەها وتووشیەتی : بەریتانیا درێژە ئەدات بە  هاوکاریی نزیک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ پاراستنی پێبەندیی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەلوەشاندنەوەی بایکۆتەکان.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەروەها جەختی کردووە: لەندەن لە ئەمریکا داوا دەکات تا "دەستکەوتەکانی" بەرجام بپارێزێت وخۆببوێرێ  لە کردەوەگەلێک کە ڕێگانادات ئیمزا کەرانی دیکەی ئەم ڕێککەوتنە ئەرکەکانی خۆیان بپارێزن.

 بەریتانیا بەر لەمەیش لە کاردانەوە بە بانگەشەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە بارەی خۆی وتەنی بەرنامەی نهێنیی ناڤۆکیی  ئێران، جەختیکرد بوو کە ئێران پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بووە.

 

سەرپەیڤ