ته‌مووز 07, 2018 12:12 Asia/Tehran
  • دووهەم ناوەندی نانۆی ئێران لە

دووهەم سەنتەری نانۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە "نووسینگە و پێشانگای نانۆ" لەخۆدەگرێ ئەمڕۆ شەممە لەشاری "گوانجۆ" لەباشوور چین، خرایە گەڕ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەعید سەرکار سکرتێری گشتیی ناوەندی گەشەپێدانی نانۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕێوڕەسمی خرانەگەڕی ئەو ناوەندە، وتی: چین، پلەی یەکەم و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پلەی پێنجەمی تەکنۆلۆژیای نانۆ لەئاستی جیهانی هەیە.

سەرکار، کرانەوەی نووسینگەی نانۆی ئێران لە گوانجۆ وەک میکانیزمێکی گرینگ لێکدایەوە لەئاراستەی هاوکارییەکانی بردنەوە-بردنەوە لەبواری تەکنۆلۆژیاو دروست کردنی بازاڕ بۆ بەرهەمە نانۆییەکانی ئێران.

لەدامەزرانی دووهەم ناوەندی نانۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چین، ناوەندی تەکنۆلۆژیای نانۆی ئێران، کۆمیسیۆنی سەنعەت و تەکنۆلۆژیای شارەوانی گوانجۆ، ژووری بازرگانی گوانجۆ و کۆمپانیای تۆمارکردنی خاوەنیەتی مەعنەویWTOIPهاوکاریان بووە.

لەپەراوێزی کرانەوەی دووهەم ناوەندی نانۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چین، دانیشتنی"گەشەو بەتیجاری کردنی تەکنۆلۆژیا نوێکانی ئێران و چین" بەڕێوە چوو و سەنەدی هاوکاریی ستراتژیکی نێوان "ناوەندی بەرزکردنەوەو پەرەی ماددە نوێیە پیشەسازییەکانی گوانجۆ و ناوەندی نانۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران" مۆرکرا.

یەکەم نووسینگەی نانۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی٢٠١٦ لە شاری"سوجو"ی پارێزگای جیانگسۆ ی چین وبەئامانجی ناساندن و پەرەی بازاڕ بۆ تەکنۆلۆژیاو بەرهەم وکاڵای نانۆی ئێران دامەزرا.

سەرپەیڤ