ته‌مووز 23, 2018 21:26 Asia/Tehran
  • پێداگریی شارومەندانی ئاڵمانی لەسەر توانای ئوروپا بۆ دابین کردنی ئاسایشی بێ ئەمریکا

بەبڕوای شارومەندانی ئاڵمانی، ئوروپا بێ ئەمریکاش دەتوانێ ئاسایشەکەی دابین بکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاڵمان، ئەنجامی راپرسییەک کە لەلایەن دامەزراوەی "فورسا" لەنێو شارومەندانی ئاڵمانی ئەنجام درا، واپێشان ئەدا کە سەتا پەنجاو شەشی شارومەندانی ئاڵمانی لەسەر ئەو رایەن کە ئوروپا خاوەن هەلومەرجی شیاوە بۆ دابین کردنی ئاسایشی وڵاتەکانی بێ یارمەتی وەرگرتن لە ئەمریکا.

بەگوێرەی ئەو ڕاپرسییە، تەنیا سەتا ٣٧ی بەشدارانی ئەو ڕاپرسییە، دەوری ئەمریکا لەچەسپانی ئاسایش لە ئوروپا بەگرینگ دەزانن.

ڕاپرسیی دامەزراوەی فورسا پاش ئەوە ئەنجامی گرت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو ؛ ئاڵمان لەبەر دابین کردنی سەرچاوە گازییەکانی دیلی دەست ڕووسیایە. بەرپرسانی ئاڵمانی لەکاردانەوەیەکی توند ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ئاڵمان یەخسیری دەست ڕووسیا یان وڵاتێکی دیکە نییە.

سەرپەیڤ