تشرینی دووه‌م 17, 2018 10:35 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی 9 بڕیارنامە دژی رژێمی زایۆنی لە رێکخراوی نەتەوەکاندا

کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بە واژۆکردنی 9 بڕیارنامە لە دژی رژێمی زایۆنی ، نەیارەتی خۆی لە گەڵ هەنگاوەکانی ئەم رژێمە راگەیاند.

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، کومیتەی چوارەمی رێکخراوی نەتەوەکان لە دانیشتنی دوانیوەڕۆی هەینی دا ، بە واژۆکردنی ئە بڕیارنامانە ، بەردەوامیی هەنگاوە نایاساییەکانی رژێمی زایۆنی لە دژی شارومەندانی فەلەستینی و درێژەی سیاسەت و هەنگاوەکانی ئەم رژێمەی لە پێشێلکردنی مافی شاروومەندانی فەلەستینی و عەرەبەکانی دیکەی دانیشتووی ناوچە داگیرکراوەکان ، ئیدانە کرد .

بە پێی بڕگەکانی یەکێک لەم بڕیارنامانە ، کۆمەڵی گشتیی بە دەربڕینی بەپەرۆشی لە شارۆچکە سازیی رژێمی ئێسراییل ، هەنگاوە توندوتیژیەکانی هێزەکانی زایۆنی لە دژی کەسانی سڤیل و هەنگاوی دنەدەرانەی شارۆچکە نیشینان لە دژی شارومەندانی فەلەستینیی لە ناوچە داگیرکراوەکانی بە توندی دایە بەر رەخنە .

کومەڵی گشتیی لە بڕیارنامەیەکی دیکەدا لە رژێمی زایۆنی  وبیست خێرا کۆتایی بێنێ بە هەنگاوەکانی پێشێلکەری مافی مرۆڤ لە فەلەستین لەوان کوشتار و بریندار کردنی کەسانی سڤیل و گرتنی هەڕەمەکیی و بەندکردنی فەلەستینیەکان .

لە بڕیارنامەکانی دیکەدا ، کۆمەڵی گشتیی نیگەرانی خۆی لە دەرد و ئازاری فەلەستینیەکان راگەیاند و خوازیاری گەڕانەوەی ئەم ئاوارانە بۆ نیشتمانی خۆیان بوو .

بە پێی بڕیارنامە واژۆکراوەکان ، هەروەها لە سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ویستتراوە هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی موڵک و دارایی و مافی خودانەتی عەرەبەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان بە راوێژی " لیژنەی ئاشتەوایی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ فەلەستینی " ئەنجام بدات .

بڕیارنامەی جەولان یەکێک لە نۆ بڕیارنامە بوو کە کومیتەی چوارەمی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی تاووتوێی کرد.ئەم بڕیارنامەیە جەخت دەکاتەوە لەسەر سەروەریی سوریا بەسەر ناوچەی جەولانی داگیرکراو و هەموو هەنگاوەکانی رژێمی زایۆنی لەم ناوچەیەدا بە پوچەڵ و بێ بایەخ دەزانێ .

واژۆکرانی ئەم بڕیارنامانە نیشان ئەدات کە کۆمەڵگەی جیهانیی نەیارەتی نیشان داوە لە گەڵ هەنگاوی زایۆنیەکان کە بە داکۆکیی ئەمرکیا وئەنجام دەبێ و خوازیاری کۆتایی هێنان بە یەک لایەنە خوازیەکان بووە .

 

 

 

سەرپەیڤ