کانونی دوھەم 01, 2019 18:35 Asia/Tehran
  • دان پیدانانی مۆگرینی : دەستەبەری تیجارەت لەگەڵ ئێران، پێوێستی پاڕاستنی بەرجامە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە قاوی دا: بۆ دڕێژەی جێ بەجێ کرانی بەرجام دەبێ دەستەبەربکرێت کەئەو کۆمپانیانەی کەخوازیاری تیجاڕەتی مەشروع ورەوا لەگەڵ ئێرانن ،هیچ کێشەیەک یان نەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێ ئینترنیتی لایو مینت ، فیدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە دەسپێکرانی ساڵی نوێی ٢٠١٩ وتی یەکیەتی ئوروپا جاڕێکی تر لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری دەکات هەتا ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام کە ئێران بە شایەتی ئاژانسی نێودەووڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چواردە ڕاپۆری بەردەوام ، هەتا ئێستاکە بە شێوەی تۆکمە وتەواو جێ بەجێ کردووە ، هەروا بپارێزێت. مۆگرینی بە پیداگری لەسەر دڕێژەی پشتیوانی لە پاڕاستن وجێ بەجێ کرانی بەرجام وهەروەها زەرورەتی پێویستی دەستەبەری تیجارەتی مەشروع وڕەوای کۆمپانیەکان لەگەڵ ئێران وتی: دەبێ کردەوەگەلێک ئەنجام بێت کە بە دەورگیڕانی ئابووری لە پێو شوێن گرتنی تیجارەت لەگەڵ ئێران یارمەتی بدات وئەوان بپارێزێت ودڵنیایان بکات. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا هەروەها وتی: ئوروپیەکان قەبوڵ ناکەن کە ئەمریکا لە مەڕ چۆنیەتی تیجارەتی یاسایی وڕەوای ئەم یەکیەتیە لەگەڵ وڵآتی تر ، بڕیار بدات. ئەم بیروڕادەبڕینەی مۆگرینی دوابەدوای ئەوە بوو کە بارام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لەوەی کە ئەم یەکیەتیە ئوروپیە هەتا ئێستاکە نەیتوانیوە بە هۆی گوشاری ئەمریکا لە وەگەڕ خستنی تۆڕی تایبەتی ماڵیی ئەم یەکیەتیە لەگەڵ ئێڕان ئیس پی ڤی سەرکەوێت ، داخ ومەخابنی دەربڕی. سەیید عەباس عراقچی جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانیس ڕۆژی دوشەممە وێڕای پێشوازی کردن لە هەڵوێستەکانی ئوروپا لە پشتیوانی لە ئێڕان وبەرجام ، ئەم هەڵوێستانەی بە ئەندازە نەزانی ووتی: ئوروپیەکان دەبێ لە پشتیوانی لە بەرجام ، کردەوەی کردەیی ئەنجام بدەن.

سەرپەیڤ