ھەڵوێستی دژی ئێرانیی ترەمپ، خواستی زایونیزمی جیھانییە
بەڕێوەبەری ناوەندی وتووێژی عەرەبی لە واشێنگتۆن پێی داگرت: سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران، خواستی زایونیزمی جیھانییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادین، سوبحی غەندور بەڕێوەبەری ناوەندی وتووێژی عەرەبی لە واشێنگتۆن وتی : سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران، لە ڕاستی دا ڕاپەڕاندنی خواستی زایونیزمی جیھانییە.
سوبحی غەندوز وتیشی : ترەمپ بە تەواوی ڕوانگەو ستراتژیای بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە بەرامبەر ئێراندا ڕادەپەڕێنێ و سیاسەتیەکانی ھیچ پەیوەندییەکیان بە کۆڕوکۆمەڵە بڕیاردەرەکان لە واشێنگتۆند ا نییە.
ئەم کارناسە سیاسییە پێی داگرتووە: ترەمپ لەوەتەی دەستەڵاتی بەدەستەوە گرتووە، ئاڵۆزی چێکردنی بەرەبەرە دژی ئێرانی دەست پێ کردووە.
سوبحی غەندور وتیشی: ھیچ ڕێگایەک بۆ لێکدانەوەی سیاسەتی ئێستای ئەمریکا دژی ئێران نییە، ئەوە نەبێ کە بڵێین ئەم سیاسەتە ڕاپەڕاندنی خواستی ئیسرائیل و ھەڵوێستی ڕەگەز پەرستانەی ترەمپە.
سوبحی غەندور بەڕێوەبەری ناوەندی وتووێژی عەرەبی لە واشێنگتۆن وتیشی: بەداخەوە شایەتی ئەوەین کە لەژێر کاریگەریی وتەکانی ڕەگەزپەرستانەی ترەمپ، شاڵاوی سەر موسڵمانان و تەنانەت جولەکەکان لە ئەمریکا پەرەی سەندووەو ناوبراو بە تەواوی بەدووی ڕاپەڕاندنی سیاسەتەکانی جێی سەرنجی زایونیزمە.