ته‌مووز 17, 2019 21:25 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ئەمریکا ھۆکاری قەیرانە لە ناوچەکەدا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، سیاسەتەکانی دژی ئێرانیی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیای بە ھۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، لە وتەگەلێکدا پێی داگرت: ڕەوشتی ئاڵۆزی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا شوێنھاتی ڕاستەوخۆی دژی ئێرانیی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیەتی.

لاڤرۆف وێڕای ئاماژە کردن بە بوختانەکانی ئەمریکا بۆ ئێران وتیشی: ئەم ھەڵوێستە ڕەوشتێکی سامناک دروست دەکات و بۆ بڵێسە سەندنی ئاگری کێشەکان تەنیا شەمچەیەک بەسە کە دیارە بەرپرسایەتیی شوێنھاتە کارەساتبارەکانیشی بە ئەستۆی ئەمریکایە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا،وتیشی: ئەمریکا خەریکە دەستەڵاتی خۆی دەنوێنێ و تێکھەڵچوونێکی بۆ ناوزڕاندنی ئێران وەڕێ خستووەو ھەموو جۆرە بوختانێک بۆ ئێران دەکات.

«سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، بە دەربڕینی ئەمەی کە کاربەدەستانی ئێرانی بە دووی شەڕەوە نین، وتیشی: ئێران بە بەردەوامیی ھۆگرری خۆی بۆ دامەزرانی سەقامی ناوچەیی لە ڕێگای وتووێژ لەگەڵ ھەموو وڵاتانی ناکۆک لەوانە وڵاتانی عەرەبیی کەنداوی فارس ڕادەگەیەنێت.

سیاسەتەکانی دژی ئێرانیی ترەمپ جیا لە ڕەخنەی دەرەوەیی لەگەڵ دژایەتیی نێوخۆییش دا بەرەو ڕوو بووەتەوە. داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند. ئەم گەمارۆیانە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ سێرەی بۆ گەلی ئێران گرتووەو ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی ئەمریکییەکانیش لەم بوارەدا لە ڕاستی دا پەلەقاژەیە بۆ پاساودانی ئەو ھەنگاوە دزێوەی لەلای بیروڕای گشتیی جیھان.

سەرپەیڤ