ئاب 05, 2019 19:03 Asia/Tehran
  • وشداری دانی مسکۆ لە مەڕ بەرنامەی موشەکی واشنتۆن

جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە ئەمریکا داوای کرد، بەرنامەی خۆی بۆ سەقامگیر کردنی موشەکە نێوان بڕ و کورتبڕه کان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان ڕابگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک ، "سرگئی ڕیابکوف" جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دوشەممە بە ئەمریکا وشداری دا کە بە جێگای دەسەڵات نواندن وسەرکێشی ، بەرپرسایەتی پێشان بدات وهێلی بەرهەم هێنانی موشەکە نێوان بڕ وکورت بڕەکان هەمدیسان نەخاتە گەڕ/ . ئەم دیپلۆماتە ڕووسە لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمریکا بۆ دەسپێکرانی بەرهەم هێنان وتاقیکاری موشەکە ناڤۆکیەکانی نێوان بڕ ، پیداگری کرد: ئێمە کردەوەی گشت داگر بۆ بەرڤانی لە خۆمان لە بەرانبەر هەڕەشە نوێکانی واشنتۆن ئەنجام دەدەین. سرگئی ڕیابکوف بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی ڕووسیا بۆ وتووێژی هەمدیسان لەگەڵ ئەمریکا لە مەڕ پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوان بڕ" ئای ئین ئیف" وتی: ئەگەر ئەمریکا بڕیار بگرێت کە موشەکەکانی لە ئاسیا سەقامگیر بکات ، ڕووسیایش وەها هەنگاوێک لەم کێشوەرە هەڵدەگرێت. ناوبراو بە ئاماژەدان بە چوونە دەری ئەمریکا لە کۆنوانسیۆنەکانی نێودەوڵەتی وتی: ئەمریکا لەدووی لەناوبردنی تۆکمە وتەواوی تۆری کۆنتروڵ کردنی چەکەمەنی موشەکی ناڤۆکیە .تێکدانی پەیمانی " ئای ئین ئیف" بە توندی مەترسی ڕودانی پێشبڕکیی چەکەمەنی نوێی پەرە پێ دەدات. دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی دوهەمی ئۆت بە ئیدعا وبانگەشەی ئەمەکە ڕووسیا بڕگەکانی پەیمانی ئای ئین ئیفی بنپێکردووە ، بە شێوەی ڕەسمی لەو پەیمانە چووە دەریی کە رووسیا ، ئەمریکا بە تاوانکاری سەرەکی لەبەرچاو نەگرتنی بڕگەکانی ئەم پەیمانە دەزانی. پەیمانی ئای ئین ئیف لە ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان سۆڤیەتی پێشوووئەمریکا مۆرکرا وبە پێی ئەوە بەرهەم هێنانی موشەکە نیوان بڕەکانی ناڤۆکی وغەیرە ناڤۆکی بە بڕی نێوان ٥٠٠ هەتا ٥٥٠٠ کیلومێتر قەدەغە کرا.

سەرپەیڤ