کانونی یه‌که‌م 07, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی  پارلەمانی  نوێنەرانی  ئەمریکا  لە گەڵ لکاندنی  کەرتی ڕۆژئاوایی بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان

پارلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا بە پەسەن کرانی بڕیارنامەیەک بۆ یەکەمین جار نەیاریەتی خۆی لە گەڵ لکاندنی کەرتی ڕوژئاوایی بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان ڕاگەیاند .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژنامەی  زایونیستی  هائارتس  ،پەرلەمانی  نوێنەرانی ئەمریکا  ڕۆژی  هەینی   6 دیسامبر  بە پەسەن کردنی  بڕیارنامەیک لە نەیاریەتی کردن  لە گەڵ لکاندنی  کەرتی  ڕوژئاوایی بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان ، بۆ یەکەم جار نەیاریەتی  ئەندامانی  پارتی  دیموکرات   لە گەڵ   سیاسەتەکانی  بنیامین نتانیاهۆ   سەرۆک وەزیرانی   ڕژیمی  زایونی  و هاوپەیمانی دەس  ڕاستی  ئەو  ڕاگەیاند . ئەو  بڕیارنامەیە  بە دەنگی  ئەرێ 226 یاسادانەری  ئەمریکایی  و 188 دەنگی نەیار  پەسەن کرا .  بە پێی  ئەو  بڕیارنامەیە  هەرجۆرە   پێشنیاری  ئەمریکا بۆ چارەسەر کردنی  تێکهەڵچوونی  نێوان  ئیسرائیل  و فەلەستینیەکان  دەبێ   بریتی  بێت  لە پەسەن کرانی  ڕێگاچارەی  دامەزراندنی  دوو  وڵات .

سەرپەیڤ