کانونی یه‌که‌م 09, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • درێژەی مانگرتنەکان لە فەڕانسە

درێژەی مانگرتنەکان لە فەڕانسە، تۆڕی گواستنەوەی گشتیی لەو وڵاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو پەک پێ خستووە.

کەناڵی هەواڵیی "ئێل سی ئای" فەڕەنسە، رۆژی دووشەممە ڕاپۆری دا؛ درێژەی مانگرتنەکان لە فەڕانسە کە لە پێنج شەممەی ڕابردوو(پێنجی دیسەمبەر) ـەدوە دەس پێ بووە، تەگەرەی خستووەتە بەردەم ڕەوتی گواستنەوەی گشتیی ئەو وڵاتە بەجۆرێک کە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێگیرانێکی ٦٠٠کیلۆمەتریی لە "ئیل دۆ فرانس" دروست کردووە.

خۆپێشاندان و مانگرتنە سەرتاسەرییە نوێکان لە فەڕانسە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە پلانی چاکسازیی لە سیستەمی خانەنشینیدا لە پاریس، ئیل دۆ فرانس و چەند ناوچەیەکی دیکەی فەڕانسە، دەس پێ بوو و هەروا لە بەشە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە.

"ئێدڤارد فیلیپ" سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە وتوویەتی: حکومەت چوارشەممەی ئەم حەوتە ڕێکەوتی١١ی دیسەمبەر وردەبابەتی هاوپێوەند بە پلانەکەی بۆ چاکسازیی لە سیستەمی خانەنشینی ڕادەگەیێنێ.

"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە، سەرۆک وەزیران و وەزیرانی هاوپێوەند بە بەرنامەی چاکسازیی لە سیستەمی خانەنشینی لەو وڵاتەی بانگهێشتە کۆشکی ئێلیزە بۆ بەڕێوەبردنی کۆڕێکی نائاسایی .

نزیک بە دوو حەوتە لەمەوبەریش، وەرزێرانی فەڕەنسی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتی ئابوریی حکومەت، بەتراکتۆرەکانیان شاڕێکانی دەچنەوە سەر پاریسیان بەست و بوونەمایەی هاتنەدی ترافیکێکی٣٢٥کیلۆمەتری.

لەدرێژەی ئەو نارەزایەتی دەربڕینانە، ژمارێک لە شۆفیرانی لۆریەکانی ڕێکخراوی گواستنەوەی جاددەیی ئوروپا (OTRE) شەممەی ڕابردوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کردەی حکومەتی مەکرۆن لەمەڕ زیادکردنی باج لەسەر سوتەمەنی، چەند شاڕێ و جاددەی سەرەکییان لە فەڕانسە داخست.

سەرپەیڤ