ئادار 09, 2020 16:47 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەی بڕیاردەران لە بنکەی ئاژانسی ناڤۆکی لە ڤێەن

کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەنی بڕیادەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ناوەندی ئاژانس لە ئۆتریش دەسپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی دەزگەی نێودەوڵەتی هەواڵدەری سەدا وسیما لە ڤێەن ، کۆبوونەوەی پێنج ڕۆژەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ دوشەممە دەسپێکرا. لە یەکەمین ڕۆژ لەم کۆبوونەوەیەدا بەیان نامەی بەرایی " ڕافائیل گروسی" بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بارەی مژارەکانی ئەم کۆبوونەوەیە دەخوێندریتەوە. لێکدانەوەی ئیمنی ناڤۆکی ٢٠٢٠، لێکدانەوەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ٢٠٢٠ ، پەێجووری ڕاستیەکان وپێداچوونەوە بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، داواکاری پادمان لە کۆریای باکوور وجێبەجێ کردنی ڕێککەوتن نامەی پادمان لە سووریا لە تەوەر ومێحوەرەکانی تری ئەم کۆبووەنوەیە ڕاگەێندراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام لەگەڵ گروپی پێنج کۆ یەک لە ژوئەنی ٢٠١٥ هاوکاری بەربڵاو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پێناوی پشت ڕاست کردنەوەی ئاشتیانە بوونی چالاکیەکانی ناڤۆکی هەروەها جێبەجێ کردنی وادەو بەڵێنە بەرجامیەکانی خۆی هەبووە. سەرەڕای ئەم هاوکاریانە ، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی سێشەممە سێ مارس لە ڕاپۆرتێکی تازەدا لەمەڕ بەرنامەی ناڤۆکی ئێڕان ڕایگەیاند کە پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پێتێنراوی ئێران بووە بە  پێنج هێندەی بەرتەسکی دیاریکراو لە بەرجام . بە پێی ڕاپۆرتی نوێی ، ئێران هەروا بەرتەسکی سەرەکی کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی داهەبووە لەوان ئاستی پێتاندنی ئۆرانیۆم وپاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پێتێنراو ی بنپێکردووە. هەروەها ئەمە دوهەمین ڕاپۆرتی ئاژانسە کە تیدا لە مادەی ناڤۆکی ڕانەگەێندراو لەسێ شوێنی ڕانەگێندراو لە ئێران پرسیار کراوە ودوهەمین ڕاپۆرتە کە ئیدعا کراوە ئێران ئیزنی دەسڕاگەیشتن بە دوو شوێنی دابین نەکردووە.

سەرپەیڤ