پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەخجەوان بۆ «قاڵیباف»
حوزهیران 04, 2020 22:45 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆماری خۆبەڕێوەبەری نەخجەوان بە ناردنی پەیامێک ، ھەڵبژێردرانی «موحەممەد باقر قاڵیباف» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی لێ پیرۆز کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «واسیف تالیب ئۆف» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆماری خۆبەڕێوەبەری نەخجەوان ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ«موحەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بۆ پەیوەندییەکانی ڕوو لە گەشەی کۆماری ئازەربایجان و کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: پتەوکردنەوەی ھەرچی زیاتری ئەم پەیوەندییانە بە قازانجی ھەردووک نەتەوەکەیە.
«تالیب ئۆف» لە ئێستادا ھەروەھا سەرۆکایەتیی تاقمی دۆستایەتیی پەرلەمانیی کۆماری ئازەربایجان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی لە ئەستۆیە.