تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 07:26 Asia/Tehran
  • ئەمریکا دوو کەس و شەش کۆمپانیای چینیی بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا بایکۆت کرد

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە دوو کەس و شەش کۆمپانیای چینیی بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بایکۆت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەم دوو کەس و شەش کۆمپانیا چینیەی لەبەر پێشێلکردنی بایکۆتە بەراییەکانی دژی ئێران خستووەتە نێو پێڕستی ئەو کەس و دامەزراوانەی کە بایکۆتی کردوون.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێشتریش گەلێک جار کەسان و یان کۆمپانیا ئێرانی و یان بیانییەکانی بە بیانووی جۆربەجۆر بایکۆت کرد بوو.

ئەمریکا دوای کشانەوەی نایاسایی لە بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ پێکدادانێکی ھەمەلایەنەی بۆ گوشارخستنە سەر ئێران دەست پێ کردووە.

ئەم کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ