کانونی یه‌که‌م 21, 2020 07:24 Asia/Tehran
  • ئێرانیش گەشتەکانی بۆ بەریتانیا راگرت

بە دوای دۆزرانەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا ، ژمارێک لە وڵاتان لەوان ئێران گەشتە ئاسمانیەکانی خۆیان بو ئەم وڵاتە راگرت .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، وڵاتانی ئیتالیا ، ئاڵمان ، کوێت ، هولەند ، بەلژیک ، ئیرلند ، فەڕەنسە ، ئوسترالیا ، بولگاریا و سوید رۆژی یەکشەممە رایانگەیاند گەشتەکانیان لە بەریتانیا و بۆ بەریتاینا راگرتووە .

 گەشتی ئێران لاینەکان بو بەریتانیاش بۆ ماوەی دوو حەوتە راگیراوە .

 یۆرۆ ستاریش جوڵەی هەموو شەمەندەفەرەکانی نێوان لەندەن ، بروکسێل و ئامستردامی هەڵپەساردووە .

یەکیەتی ئەوروپا بڕیارە ئەمڕۆ دوشەممە لەمبارەوە کۆبێتەوە .

 وزیری تەندروستیی بەریتاینا دوشەممەی حەوتەی رابردوو رایگەیاند جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی بڵاوبوونەوەی زیاتر لەو وڵاتە دۆزراوەتەوە .

سەرپەیڤ