ئه‌یلوول 24, 2016 19:46 Asia/Tehran
  • داخوازی عەبادی لە کۆمەڵگەی جیهانی بۆ چوونەدەری سەربازانی تورکیا لە باکووری عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گشت وڵاتانی جیهان داوای کرد لە تورکیا داوابکەن هێزەکانی لە باکووری عێراق بباتە دەرێ.

حەیدەر عەبادی لە وتاردانەکەی دا لە جڤێنی کۆگەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لە گشت وڵاتانی جیهان و کۆگەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەمهەوێ کە تورکیا بۆ بردنە دەری هێزەکانی لە باکووری عێراق هان بدەن. عیبادی وێڕای پێداگری لەسەر هۆگری عێراق بۆ بەشداری کردنی وڵاتانی جیهان بۆ بەدیی هاتنی گەشەو بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەژاری، وتی: لە کۆمەڵگەی جیهانی دەمهەوێ کۆتایی بدات بە کێشە وشەڕەکان ولە سیاسەتەکانی دەسوەردەرانە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر خۆ ببوێرێت. سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ئەندامانی داعش هۆوانەتی خۆیان گەیاندووەتە پێتەختەکانی وڵاتانی جیهان وشەڕ لەگەڵ ترۆریسم تەنیا بە هاوکاری نێوان گشت وڵاتان بە سەرکەوتن دەگات. عەبادی وتی: فەتوای ئایە تۆڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی پایەبەرزی شیعەکانی عێراق هەنگاوێکی گرینگی لەبەرەنگار بوونەوەی داعش و پارێزگاریی لە عێراق لە بەرانبەر ئەم تاقمە ترۆریستە بوو. عەبادی هەروەها وتی ئێستاکە هەموو لەسەر ئەوباوەڕەن کە عێراق دەسەڵاتێکی زۆری لەشەڕ لەگەڵ ترۆریستەکان بەدەس هێناوە . ئەو لەکۆتایی سەفەرەکەی بۆ نیویۆرک بۆ بەشداری کردن لە جڤێنی کۆگەی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان وتی: رێبەرانی جیهان ئاشکرایان کرد کە عێراق دوای ئەوەی کە لە کەوتە بەر  هەڕەشە گەلێک لەلایەن ترۆریستەکانەوە ئێستاکە بەرەو رێبازێکی دروست وسەرکەوتووانە هەنگاو هەڵدەگرێت. عیبادی وتی: ترۆریسم بووە بە گرفتێکی گەورە لەوڵاتانی جۆربەجۆر و ئەم وڵاتانە ڕایان ئەمەیە کە عێراق دەسەڵات وتوانایی زۆری لەشەڕ لەگەڵ ترۆریستەکان بەدەس هێناوە. لەلایەکی ترەوە جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: هەڵمەتی موسڵ ، هیی عێراقە وهیچ هێزیک بەبی ڕەزامەندیی بەغدا تیدا بەشداری ناکات. جۆبایدن لە دیدار لەگەڵ حەێدەر عەبادی لە نیویۆرک وێڕای پێداگری لەسەر پێبەندی وڵاتەکەی بۆ یارمەتی دان بەدەوڵەتی عێراق وتی: بەهەموو وتوومانە کە هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ ، هەڵمەتێکە کە پێوەندی بە عێراقیەکانەوە هەیە و هیچ هێزێک تەنانەت بە نیازی یارمەتی دان بەبێ ڕەزامەندی بەغدا تیدا بەشداری ناکات. وەزیری بەرەڤانی ئینگلیس یش وتی: هەڵمەتی موسڵ لە ماوەی چەند حەوتەی داهاتوو دەسپێدەکرێت. مایکل فالۆن" وەزیری بەرەڤانی ئینگلیس لە گەڕانەوە لە سەفەری سێ رۆژە ی خۆی بۆ عێراق جەختی کرد: سەرەڕای ئەمەکە موسڵ ، ناوەندی پارێزگەی نەینەواشارێکی گەورەیە بە زۆیی لە چنگی داعش ئازاد دەکرێت. ئێمە لە سەروبەندی ئازاد کرانی دوائین شاری سەرەکی عێراق یانی موسڵین . لە وتووێژەکانم بە فەرماندەیی هێزەکان ورەیان بۆ ئەنجام دانی ئەم هەڵمەتە ئاشکرا بوو و من پێش بینی دەکەم کە هەڵمەتی گەمارۆی ئەم شارە لەماوەی حەوتەکانی داهاتوو دەسپێبکرێت.