تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 12:38 Asia/Tehran
  • موراد کارایلان: پەکەکە ئامادەی بەشداریی نەبەردی  موسڵ

ئەگەر داعش لە موسڵ خۆڕاگری بکا ، ئامادەبوونی پەکەکە لەم نەبەردە پێویست دەبێ. پەکەکە پسپۆری بەرەنگاربوونەوەی داعشەو ئامادەیە پەیوەستی ئەو نەبەردە بێت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە فوڕات نیوز، موراد کارایلان ئەندامی باڵای دەستەی سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، وتی : پەکەکە لە نەبەرد لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش ، خاوەن ئەزموونەو بۆ هاوبەشی لە نەبەردی موسڵ ئامادەیە.

کارایلان لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی کوردساتدا وتی: پەکەکە دەیەوێ هاوبەش بێت لە نەبەردی موسڵ. ئەگەر داعش لە موسڵ خۆڕاگری بکات، ئەوان پێویستیان بەئێمە دەبێ. ئێمە بۆ پەیوەست بوون بە نەبەرد لە موسڵ تەیارین. هێزە خۆڕاگرەکانی شنگاڵ(یەبەشە) ش ئامادەن. ئەو هێزە بەشێک لە پەکەکە نییەو لاوانی شنگال لەخۆ دەگرێ. ئەوان دەیانەوێ تۆڵەی دایکان و خوشکانیان بکەنەوە. ئەوان بێ یارمەتی ، لەدژ داعش شەڕیان کردووە."

کارایلان لە بەشێکی دیکەی قسەکانی لەبارەی ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لە ئێراق و پێداگری ئەو وڵاتە لەسەر هاوبەشی لە نەبەردی موسڵ وتی: "حکومەتی تورکیا بەشێوەی نایاسایی باکووری ئێراق وکوردستانی ئەو وڵاتەی داگیرکردووە. ئامادەبوونیان لە باشیک بەگوێرەی گرێبەستە نێودەوڵەتییەکان وەک تاوان دێتەئەژمار."

ناوبراو هەروەها وتی: "ئەوان دەخوازن تورکیا مەزنتر بکەن، بۆیە موسڵیان گەرەکە. ئەوان دەیانەوێ بە زیادکردنی هاوپەیمانەکانیان، بچنە موسڵ و لەوێ بمێننەوە."