تشرینی یه‌که‌م 22, 2016 20:10 Asia/Tehran
  • لەداردرانی فەرماندەرەکانی داعش لەلایەن ئەو ریکخراوەوه لەبەر شکست هێنانیان لە

دوابەدوای شکستەکانی ئەم دوایانەی داعش لە "مووسڵ"ی ئیراق سەرکردەی ئەو تاقمە تیرۆریستیە بریاری سزای مەرگی دەیان کەس لە فەرماندەرەکانی ریکخراوەکەی دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئێراقیی  شەفەق  نیوز، ئەبووبەکر بەغدای ، سەرکردەی داعش ، حوکمی ئیعدامی 59 کەس  لە بەرپرسانی ئەم تاقمەی لەبەر وتووێژ کردن بۆ کشانەوەیان لە شاری مووسڵ  لە بەرامبەر چوونەدەری هێمن  لە سنوورەکانی ئێراق، دەرکرد .

ڕاپۆرتەکان  دەڵێن هێزی ئێراقی ڕۆژی  شەممە لە درێژەی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ، گەیشتە ناوەڕاستی شاری حەمدانیە  لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ و چەند بینای دەوڵەتی لە دەستی داعش ڕزگار کرد .

هەرلەم حاڵەدا سەرلەسکر سامر ئیسماعیل  فەرماندەی هێزی  کاردانەوەی خێرای سوپای ئێراق لە بنکەی قەبارە  لە باشووری مووسڵ باسی وەرگرتنەوەی چەند گوندی دیکەی کرد لە دەستی تیرۆریستانی تەکفیری  .

هەرلەم حاڵەدا  کەناڵی تەلەفزیونیی ئەلعالەم، ڕایگەیاند: پۆلیسی  ئێراق 125 بنەماڵەی لە گوندی عەین بەیزە لەباشوری ڕۆژاوای مووسڵ  کە لە لایەن داعشەوە گەمارۆ درابوون، ڕزگار کرد.

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش  دووشەممەی ڕابردووحەڤدەی ئوکتوبەر دەستیپێکراوە.