ڕەوتی سەدر گەلی ئێراقی بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان بۆ داکوکی کردن لە خەڵکی بەحرەین بانگهێشت
کانونی دوھەم 19, 2017 13:57 Asia/Tehran
ڕەوتی سەدر بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر ئەمڕۆ پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، خەڵکی ئێراقی بانگهێشت بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان بەمەبەستی داکۆکی کردن لە گەلی بەحرەین.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەپێی ئەم بەیاننامەیە ، خۆپیشاندانی باسکراو لەسەر ناوی تووڕەیی بڕیارە سبەینێ هەینی بە ئامادەبوونی خەڵکی ئێراق لەبەردەم باڵوێزخانەی بەحرەین لە بەغدا بەڕێوە بچێت.
بەیاننامەکە پێداگری دەکات ئەم ڕێپێوانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر زوڵم و ستەمی هەمیشەیی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە دژی گەلی ستەملێکراوی بەحرەین و ڕاگەیاندنی نەیارەتی بەرامبەر هەوڵی سەرکوتکارانەی ئەم ڕژێمە پێک دێت.
موقتەدا سەدر دوێنێش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئیعدامی سێ لاوی شۆڕشگێڕ لە بەحرەینی ئیدانە کرد .