شوبات 22, 2017 17:09 Asia/Tehran
  • درێژەی پێشڕەویی هێزە ئێراقیەکان بەرەو ڕۆژئاوای شاری مووسڵ

هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق ئاواییەکیان لە دەورووبەری شاری تەلەعفەر ی ڕۆژئاوای شاری موسڵی(باکووری ئێراق) کۆنترۆڵ کردەوە .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما؛ هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری تەلەعفەریان لەلای ئاواییەکانی شەریعەو عەین حەسان و سینو دەس پێ کردو ئاوایی "خراب الجحش" لە دەورووبەری ئەو شارە ڕزگار کرد.

لەو ئۆپراسیۆنەدا ژمارێک قەناسچییان داعش کوژران.

وەزارەتی بەرگریی ئێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا لە هێرش بۆسەر باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی سینیە لەبەشی ئۆپراسیۆنی سەلاحەدین(باکووری ئێراق) ، شوێن و مۆڵگەکانی داعشیان لەبەین بردو جگە لە کوژرانی ژمارێک تیرۆریست، ژمارێک ئۆتۆمبیل لەوان ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو و ماتۆڕ سکلیتێکیان تێکشکێندرا.

ڕێکخراوی هەواڵگری و توێژینەوەکانی ئێراقیش توانی بەدزە کردنە نێو پێگەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە ڕۆژاوای موسڵ، جم و جۆڵی ئەو گرووپە پێوشوێن بگرێ و وێنەگەلێکی ئەو ئۆپراسیۆنە بڵاو بکاتەوە.

ڕێکخراوی هەواڵگریی ئێراق هەروەها چەند گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە کە پێشان ئەدات هێزەکانی ئەو ڕێکخراوە لە ڕۆژاوای موسڵ لەنزیک داعشیەکان ئامادەن.

ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی میحوەری ڕۆژاوای موسڵ لەچنگ داگیرکەرانی داعش رۆژی یەکشەممە بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەس پێ بووە.

مانگی ڕابردوو، بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرا.