شوبات 23, 2017 13:39 Asia/Tehran
  • هێزە ئێراقیەکان گەیشتنە فڕۆکەخانەی مووسڵ

هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی قۆناغی دووهەمی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکرانی کەرتی ڕۆژئاوایی شاری مووسڵ لەباکووری ئێڕاق هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە گەیشتنە فڕۆکەخانەی ئەو شارە .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرچاوەیەکی سەربازی ئێراقی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، هێزە ئێراقییەکان هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەندنەوەی فڕۆکەخانەی موسڵ و ئۆردوگای غەزلانی هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای ئەو شارە ئەنجام دا.

ئەو سەرچاوە ئێراقییە پێی داگرت؛ هێزی پۆلیس و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە چەند میحوەرەوە لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی موسڵ دەچنە پێش و لەچنگ داگیرکەرانی داعشی ڕزگار دەکەن.

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێراقیش ڕاپۆری دا؛ هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە چوونە نێو فڕۆکەخانەی موسڵ. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بەسەدان کەسی سیڤیل لەڕۆژاوای موسڵ لە ماڵ و حاڵیان هەڵاتوون.

بەرلەوە، سەرلەشکر شاکر جەودەت فەرماندەری هێزی پۆلیسی ئێراق ڕایگەیاندبوو کە هێزە ئێراقییەکان مۆڵگەکانی داعش لە فڕۆکەخانەی موسڵیان کردووەو خەسار و زیانی قورسیان لەوان داوە.

ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی میحوەری ڕۆژاوای موسڵ لەچنگ تیرۆریستانی داعش شەوی یەکشەممە بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەس پێ بووە.

مانگی ڕابردوو، بەشی ڕۆژاوایی موسڵ لەدەست داعش ڕزگارکراو ئاوارە ئێراقییەکان خەریکی گەڕانەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیانن.