ئادار 23, 2017 08:55 Asia/Tehran
  • لە عێراق حزبێکی نوێ دامەزرێنرا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، مۆڵەتی دامەزراندنی بە حزبێکی ئیسلامی دا بۆ بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو کە ناوی حزبەکە " بزوتنەوەی ئیسلامی لە عێراق" دەبێت.

بەگوێرەی راگەیانداروێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن "مۆڵەتی فەرمی بە حزبێکی نوێ بەناوی بزوتنەوەی ئیسلامی لە عێراق دراوە، کە وەک حزبێکی سیاسی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەببات".

ڕاشیانگەیاندووە "دامەزرێنەرانی حزبە ئیسلامییەکە، سەرجەم رێکارە یاساییەکانیان تەواوکردووەو پابەندبوونی خۆیشیان بە بڕگەکانی یاسای حزبەکان ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ دەربڕیوە، کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکراوە.

بڕیاریشە حزبە نوێیە ئیسلامییەکە، بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکات.