ئادار 23, 2017 19:39 Asia/Tehran
  • تێک شکاندنی بنکەی سەربازیی داعش لە پارێزگەی ئەنباری ئێراق

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ئەنبار ڕایگەیاند دوای هەڵاتنی تیروریستانی داعش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری رەتبە لە ڕۆژاوای رومادی، ناوەندی پارێزگەی ئەنباری ئێراق، بنکەی سەربازی داعش لەم شارە ئاگری تێبەربووە.

سەرلەشکر  مەحموود فەلاحی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەنباری ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ سومەریە نیووز  هەروەها وتی: لە پەلاماری هێزی ئاسمانیی سوپای ئێراق  بۆسەر شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستان لەم ناوچەیە، چەند تیرۆریست  کوژران.

فەلاحی  وتیشی: هێزی ئێراقی ئۆپراسیۆنی پشکنین لەسێ  ناوچەی قەزاف ، عەزیمی و ئاتبل  لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری رەتبە یان جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵێکی دیکە لە ئێراقەوە، سپەهبود  عەبدولئەمیر یازە ڵڵا   فەرماندەی ئۆپراسیۆنی  ئازاد کردنی مووسڵ لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند ، هێزی  بەرەنگرا بوونەوەی تیرۆریزمی ئەم وڵاتە  گەڕەکی یابساتی شاری مووسڵیان ئازاد کرد و زەبرێکی  قورسیان  لە تیرۆریستەکان دا  .

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ  هەروەها وتیشی : هێزی ئێراقی  کۆنترۆڵی پرد و  وێستگەی ئاوی بادوش لە ڕۆژاوای مووسڵیان بە دەستەوە گرتووە.

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی   پارێزگەی نەینەوا لە دەستی داعش  لە حەڤدەی  ئوکتوبەری ساڵی دووهەزاروشازدە دەست پێکرا و بە ئازاد بوونی بەشی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ  ئێستا کۆنترۆڵی بەشی ڕۆژئاوایی  ئەم شارە ستراتژیکە بە دەستی هێزەکانی هاوبەشی ئێراقی توندتر بووەتەوە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014  بە داکۆکی ماڵی و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژاوای و عەرەبی ئەم وڵاتە لە وان عەرەبستان  بەپەلامار کردنەسەر ئێراق،  بەشێکی بەربڵاوی  ناوچەکانی باکووری و ڕۆژاوایی ئەم وڵاتەیان  داگیرکردووە و تاوانی زۆریان  ئەنجام داوە.

لەوکاتەوە تائێستا هێزی ئێراقی زۆرێک لە ناوچە داگیرکراوەکانیان ئازاد کردووە.