نیسان 25, 2017 12:09 Asia/Tehran
  • وتەبێژی عەسائیب؛ دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی

وتەبێژی گرووپی خۆڕاگریی ئیسلا،یی "عەسائیب ئەهلی حەق" لە لقەکانی بەسیجی جەماورەیی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی ڕز گار کردنی شاری تەلعەفەر لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست پێ دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "نەعیم عەبوودی" وتەبێژی گرووپی خۆراگریی ئیسلامی  "عەسائیب ئەهلی حەق" رۆژی دووشەممە پێی داگرت : ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی شاری تەلعەفەر لە پارێزگەی نەینەوا هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای موسڵ، بەم زوانە بە بەشداریی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەست پێ دەبێ.
نەعیم عەبوودی قۆناخی پاش داعشی بۆ ئێراق بە گرینگ هەڵسەنگاند و وتی: ئێراق لە کاتێکدا پێ دەنێتە نێو ئەم قۆناغەوە کە هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی توانایەکی زۆریان لە سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزمدا بەدەست هێناوە. هێزەکانی حەشدی شەعبی نزیکەی پێنج مانگە کە شاری تەلعەفەریان گەمارۆ داوە.
هەروەها وتەبێژی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار هەلکەوتوو لە ڕۆژاوای ئێراق، باسی هەل قۆستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە باروودۆخی ئەم پارێزگەیەی کرد و وڕایگەیاند: باروودۆخی ئەم پارێزگەیە پێویستی بە تەگبیری  توندی ئەمنییە.
هێزەکانی حەشدی شەعبی دوێنێ یەکشەممە هەوڵی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ زاڵ بوون بە سەر هێڵە نێودەوڵەتییە خێراکانی نێوان پارێزگەی ئەنبار و بوارگەی سەرسنووریی "تەریبیەل"یان پووچەڵ کردەوە.