نیسان 25, 2017 21:21 Asia/Tehran
  • تێکشکاندنی بنکەی داعش بە مووشەکی برکان لە باشووری ڕۆژئاوای

هێزی حەشدی شەعبی ئێراق بنکەی ڕێکخراویی تیرۆریستیی داعشیان لە ناوچەی حەزر لە باشووری ڕۆژئاوای مووسڵ داوەتە بەر پەلامارو بە تەواوی خاپووریان کردووە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، دوابەدوای ئۆپراسیونی بەربڵاوی حەشدی شەعبی کەلە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە بۆ ئازاد کردنی  ناوچەی حەزر لەباشووری ڕۆژاوای مووسڵ دەستپێکراوە،  هێزەکانی تیپی سی و سێی  حەشدی شەعبی  لەم پەلامارە لە مووشەکی بەرکان کەڵکیان وەرگرت ئەم مووشەکە دوای وێکەوتن لە ئامانجەکە  ،بنکەی داعش لە گوندی ئوم  غوربە لەسارای حەزریان خاپوور کرد .

جەواد تەبیباوی  وتەبێژی هێزی تاقمی خۆڕاگریی عەسائبی ئەهلی حەقیش ڕایگەیاند  دوای کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی  ئازاد کردنی حزر  هێزی حەشدی شەعبی  بۆ ئازاد کردنی ناوچەی بەعاج  و قیروان لە ڕۆژاوای مووسڵ  لە نیزیکی سنوورەکانی سوریا ئامادە دەبن.