نیسان 29, 2017 09:55 Asia/Tehran
  • چوار کوژراو و پێنج بریندار لە ئاکامی هەوڵێکی تیرۆریستی لەبەغدای ئێراق

لەئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو، لەبەردەم بنکەیەکی پۆلیس لە گەڕەکی"الکرادە"، ناوەندی بەغدا، چوار کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە ئاسایشییەکانی ئێراق ڕایانگەیاند، لە تەقینەوەی تیرۆریستیی دوێشەوی بەغدا، هەروەها ژمارێک ئۆتۆمبیل بۆ وێنە ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتەیان سوتاند.

تیرۆریستانی داعش پاش تەحەمولی شکستی بەدوای یەک لەهەمبەر هێزە ئێراقییەکان بەتایبەت لە پارێزگای باکوری نەینەوا، دەستیان کردووە بە کوشت و بڕی کەسانی سیڤیل لە شارە جیاجیاکان لەوان بەغدا.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤، بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە بۆ وێنە عەرەبستان وتورکیا بە هێرش بۆسەر ئێراق، بەشگەلێکی ناوچە باکوری و ڕۆژاواییەکانی ئەو وڵاتەی داگیر کردووەو تاوانی زۆری ئەنجام داوە.

لەو کاتەوە تائێستا هێزە ئێراقییەکان زۆرێ لە ناوچە داگیرکراوەکانیان ڕزگار کردووە.