May 29, 2017 08:32 Asia/Tehran
  • فڕۆکە شەڕکەرە نەناسراوەکان ئەندامانی بنەماڵەیەکی عێراقییان قەڵاچۆ کرد

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە باسی کوژرانی ئەندامانی بنەماڵەیەکی پێنج کەسەیان کرد لە هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەشەڕکەرە نەناسراوەکان لە شرۆقاتی عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاڵمانیا لە تەکریتەوە، فڕۆکەگەلێک کە شوناسیان نادیارن ماڵێکیان لە لای ڕاستی شارستانی شرۆقات هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەدینی عێراق کە لەژێر ڕکێفی داعش دایە،داوەتە بەر پەلامار. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی پێشتر گەلێک جار ئەم ناوچانەیان بوردومان کردبوو.

جیمزماتیس وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکاش ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندبوو کە ناکری لەکوژرانی خەڵکی سڤیل لە شەڕی سوریاو عێراق دا دوورەپەرێزی بکرێت، بەڵام ئێمە بۆ کەم کردنەوەی زیانی گیانی ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بەکار دێنین.

پێنتاگۆن ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند بوو کە هێرشی ئاسمانیی سوپای ئەمریکا ببووە هۆی کوژرانی پتر لە 100 شارومەندی موسڵاوی.

قەڵاچۆی ئافرەتانی تازیەدار لە داقوق لە نزیکی کەرکوک، چەند پەلاماردانێکی موسڵ لەوانە پەلاماردانی قوتابخانە، بوردومانی شاری مەنبەجی سووریا لە حاڵێکدا کە وەک ناوچەیەکی تیرۆریبست تیادانەماو ڕاگەیەندرا بوو ، هێرش کردنە سەر بنکەی ئەو هێزە سوورییانەی کە کەوتبوونە گەمارۆی داعشەوە لە دەیروزوور لە ساڵی 2016 و کوژرانی سەدان کەس لە ئەنجامی ئەو هێرشە، بەشێک لە دەرەنجامی هەنگاوەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانییەکەی ژێر فەرمانی ئەو وڵاتەن.