حوزه‌یران 19, 2017 19:21 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا : پێوەندی ئابووری ئێڕان و عێڕاق دەچێتە قۆناغێکی نوێ وە

باڵوێزی ئێڕان لە عێڕاق وتی: هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بۆ تاران پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێڕان و عێڕاق بە تایبەت لە بەشی ئابووری دەچێتە بوارێکی نوێ وە .

ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی دوشەممە لە بارەی سەفەری ناوچەیی سێ ڕۆژەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: سبەێنی سێشەمە حەێدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی دیدارە پەیتا پەیتاکانی بەرپرسان وکاربەدەستانی دوو وڵات وئالووێری شاندە دیپلۆماتەکان بۆ تاران سەفەر دەکات. ئیرەج مەسجدی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە حەێدەر عیبادی لە سەفەر بۆ تاران پێوەندیەکانی دوولایەنە ومەسەلەکانی ناوچەیی لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێڕان لێکدەداتەوە، وتی: ئێران بە گشت هێزەوە لە پاڵ دەوڵە ت ونەتەوەی ئێڕاق ڕاوەستاوەو لە بەرانبەر کێشە کانی ئەمنیەتی سیاسی وئابووری لەم وڵاتە پشتیوانی دەکات. باڵوێزی ئێڕان لە بەغدا عێراقی بە یەکێ لە وڵاتانی کارتێکەر لە بەرنگاربوونەوەی ترۆریسم زانی وپیداگری کرد: فیداکاری نەتەوەی عێڕاق وهێزەچەکدارەکان وحەشدی شەعبی ئەم ووڵاتە کارتێکەری جیی سەرنجی لە کۆنترۆڵ کردنی ترۆریسم لە ناوچە وجیهان دا هەبووە. سەرۆک وەزیرانی عێڕاق ڕۆژی دوشەممە سەفەری ناوچەیی خۆی بە سەفەر بۆ عەرەبستانی سەعودی دەسپێکردو پاشان لەوێ دەێت بۆ تاران ودوای ئەویش دەچێت بۆ کووەیت.