مووسڵ لە سەرووبەندی ئازاد کران
بە پێی درێژەی تێکهەڵچوونەکان و ئازادی پردی پێنجەمی مووسڵ لەسەر چۆمی دیجلە، ئەم شارە لە سەرووبەندی ئازاد کرانی تۆکمەوتەواوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا سوپا و هێزی بەرەنگار بوونی تیرۆریزمی ئێراق ڕوژی هەینی توانیان پردی پێنجەمی مووسڵ لەسەر چۆمی دیجلە کە لە دووبەشی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی شار بەیەک دەلکێنن بخەنە ژێر کۆنترۆڵ و چاوەدێری خۆیانەوە .
هێزی کاردانەوەی خێرای ئێراقیش توانیان بە گەمارۆدانی نەخۆشخانەی جمهوری لەبەشی کۆنی مووسڵ ، لانیکەم سێ سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی داعش بگرن.
سەرهەنگ سەعد مەعمەن وتەبێژی ئوپراسیۆنی بەغداش وتی : هێزی ئاسایشیی ئێراق ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی تیرۆریستی و خۆکوژی داعش کە توانیبوویان بە تێپەڕکردنی 450 کیلومەتر خۆیان بگەیەننە بەغدا، بگرن .
هێزی ئێراقیش ئێستاکە خەریکی هەڵگرتنی دوایین لەمپەرەکان بۆ گەیشتن بە مزگەوتی نوری و منارەی حەدەبا وزاڵبوون بەسەر شەقامی فاروق لەبەشی کۆنی موسڵن.
تاقمی تیرۆریستی داعش هاوینی ساڵی 2014 بە پەلامارکردنە سەر پارێزگەی نەینەوا لە باکوری ئێراق، شاری مووسڵ و بەشێکی بەربڵاوی ئەم پارێزگەیەیان داگیرکرد بەڵام سوپای ئێراق بە پشتیوانی هێزی حەشدی شەعبی، زوربەی ناوچەکانی ئەم شارەیان لە دەستی ئەندامانی داعش ئازاد کردووە.