ته‌مووز 23, 2017 18:21 Asia/Tehran
  • دەسپێکی دووهەمین دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی سیاسی ئێران و ئێراق

دووهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی هاوبەشی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێراق بە سەرۆکایەتی جێگرانی وەزیرانی دوو وڵات لە بەغدا دەستی بەکا رکرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ئیرنا سەرۆکایەتی دانیشتنی ئەنجومەنی هاوبەشی سیاسی  ئێران و ئێراق کە ڕۆژی یەکشەمە  لە بەغدا دەستی بە کار کرد   بە ئەستۆی   حسێن جابر ئەنساری  جێگری عەرەبی و ئەفریقایی وەزیری دعەرەوەی ئێران و " نزار خیڕوڵڵا " جێگری وەزیری دەرەوەی  ئێراقە .

ئەو دانیشتنە تا سبەێنێ  دووشەمە درێژەی هەیە و مەبەست لەو دانیشتنە  لێکدانەوە و هاوکاریەکانی دوو لایەنە  و هەروەها بارۆدۆخی ناوچە و جیهانە .  جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران  بڕیارە  لە ڕەوتی  سەفەریدا بۆ بەغدا لە گەڵ بڕێک لە کاربەدەستانی ئوێراقی دیدار و وتووێژ  بکات . حسێن جابری ئەنساری جێگری وەزیری دەرەوەی  ئێران  دوانیوەڕۆی شەمە لە دیمەشقەوە گەیشتە بەغدا . جابری ئەنساری شەوی یەکشەمە لە بەغدا لە گەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی  ئێراق  دیدار و سەبارەت بە  دوایین  ڕووداوەکانی ناوچە  پەیوەندی تاران و بەغدا لە  بواری سیاسی  ئابووری و هەروەها  خەبات بە دژی  تێڕوڕیزم  وتووێژی کرد .

سەرپەیڤ