ئاب 22, 2017 14:03 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا بۆ ئێراق

وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا لە سێهەم ڕۆژی نەبەردی رزگار کردنی تەلعەفەر، دوایین بنکەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە باکووری ئێراق، گەیشتە بەغدا.

"جەیمز ماتیس" James Mattis وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا لە سەفەرێکی لە پێشەوە ڕانەگەیندراو سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) گەیشتە بەغدای پێتەختی ئێراق، وردیاتیی بەرنامەی دیدارەکانی وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا لە ئێراق بڵاو نەبۆتەوە.

پێشتر ژێدەرە ئێراقییەکان ڕاپۆرتیان دابوو ئەمریکا نەیاری بەشداری کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی تەلەفەر لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعشە.

ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی شاری تەلەفەر هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای پارێزگەی نەینەوا لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش لە ٢٠ی ئاگوستەوە دەست پێبووە و بە تێپەڕینی دوو ڕۆژ بنکە و حەشارگە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە دەڤەری ئەم شارە تیاچووە.

ژێدەرە هەواڵییەکان ڕاپۆرتیان دا سەرکەوتنەکانی دوو ڕۆژی سەرەتایی ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی تەلەفەر لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش پیشاندەری ئەوەیە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەوپەڕی شەش حەوتە درێژەی دەبێ.