عەبادی: داعش خەریکە لەناودەچێت
حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هێزی ئێراقی خەریکی پیشڕەوی بەرەو ناوەندی شاری تەلەعفەر لەڕۆژاوای مووسڵن وتی : تاقمی تیرۆریستیی داعش خەریکە لە ناودەچێت.
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری تەلەعفەر لە پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە بیستەمی ئووتی 2017 ەوە دەست پێکراوە و بە تێپەڕینی دوو ڕۆژ هێڵی بەرگری تیرۆریستان لە دەورووبەری ئەم شارە تێک شکاوە .
تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014ەوە بە داکۆکی ماڵی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان و تورکیا بە پەلامار بۆسەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاو لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان داگیرکرد و تاوانکاری بێ وێنەیان ئەنجام دا .
لەوکاتەوە تائێستا سوپای ئێراق بە پشتیوانی هێزی حەشدی شەعبی ئەم وڵاتە و یارمەتی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆربەی ئەم ناوچانەی لە دەستی داعش ئازاد کردوو وبەکردەوە کۆتایی بە کاری داعش لە ئێراق هێناوە.