ئاب 23, 2017 18:49 Asia/Tehran
  • پووچەڵ کردنەوەی هێرشی مووشەکیی سەر پاڵاوتگەی نەوتیی ئێراق

هێزە تایبەتییەکانی وەزارەتی هەواڵگریی وئاسایشی ئێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیان پەلاماری مووشەکیی سەر پاڵاوتگەی نەوتیی ئەلدۆرەی بەغدا پووچەڵ بکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزە تایبەتییەکانی ئیدارەی هەواڵگری وئاسایشی بەغدا سەر بە ئیدارەی گشتیی هەواڵگریی و ئاسایش، دوو مووشەکی کاتیۆشایان لەناو باڵەخانەیەکی وێرانە هەڵکەوتوو لەناوچەی ئەلدۆرە دۆزیوەتەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: مووشەکەکان ئامادەی تێگیران لە پاڵاوتگەی ئەلدۆرە بوون و ئەو پەلامارە بێ هیچ ڕووداوێک پووچەڵ کراوەتەوە.

بەپێی نووسینی ماڵپەڕی ئەلغەد، وەزارەتی ناوخۆی ئێراق هەروەها ڕایگەیاند، بڕێک کەرەستەو چەکئامێر بریتی لە؛ چوار گولـلە هاوەن و بۆمبی دەسکرد لەناوچەی ئەلبەسام هەڵکەوتوو لە ئاوایی "ساکت العلی" دەستیان بەسەر داگیراوە.