ئه‌یلوول 20, 2017 13:41 Asia/Tehran
  • سەردار حاجی زادە: هاوکاری لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێراق هەروا بەردەوامە

فەرماندەری هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و فەرماندەری هێزی ئاسمانیی ئێراق لەتاران دیدار و لەبارەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان راوێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، سەردار ئەمیرعەلی حاجی زادە فەرماندەری هێزی هەوا-فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە پاش دیدار لەگەڵ ژەنەراڵ ئەنوەر حەمەدەمین فەرماندەری هێزی ئاسمانیی سوپای ئێراق لەنێو پەیامنێراندا وتی: لەبارەی پرسەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ئەو نیگەرانیانەی لەمەڕ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەئارادایە، دوولایەن وتووێژیان کردو لەوبارەوە ، هاوڕا بوون.

سەردار حاجی زادە بەئاماژە بەوەی کە هاوکاری لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێراق هەروا بەردەوام دەبێ، وتی: لەو دیدارەدا ڕێککەوتنی نوێ ئەنجامی گرت کە بەگوێرەیان، هەتا لەناوبردنی دواپێگەی تیرۆریستانی داعش لە ئێراق، خەبات بەردەوام دەبێ.

ناوبراو بەئاماژە بە ئامانجی نگریسی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی لە ناوچەو پیلانی داعش، وتی: ئەمریکا سەرەتا دانی بەوەدانابوو کە داعش دە هەتا ٣٠ ساڵ درێژەی دەبێ، بەڵام سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی ئێراق پاش سێ ساڵ خەبات و بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستان ، سەرکەوتنیان بەدەست هێناو هەرەسیان بە ڕەشەکوژان هێنا.

فەرماندەری هێزی هەوا-فەزای سپا هەروەها وتی: سپا پاش پەلاماری گرووپی ڕەشەکوژی داعش و لەسەر داوای حکومەتی ئێراق، و بەمەستی یارمەتیدانی هێزە چەکدارەکانی ئێراق، بەشداری شەڕی دژ بەداعش بوو و لە دابین کردنی فڕۆکە، پاڵپشتیی پسپۆری و مەشق کردن و یارمەتی ڕاوێژکاریی بە هێزە ئێراقییەکان ، هەنگاوگەلێکی هەڵگرت کەئەو داکۆکییانە هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ