ئه‌یلوول 22, 2017 19:05 Asia/Tehran
  •  دەسپێکی  قۆناغی دووهەمی نەبەردی ڕزگارکرانی حەویجەی ئێراق

سەرچاوەکانی سەربە حەشدی شەعبی ئێراق باسیان کرد لە دەسپێکی قۆناغی دووهەمی ئوپراسیونی ڕزگارکرانی ئەلحەویجە لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک لە باکووری ئەو وڵاتە لە چنگ تێڕۆڕیستانی تەکفیری داعشی .

بە گوێرەی ڕاپوڕتی  هەواڵدەری  مێهر ، حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا  ڕایگەیاند  هێزەکانی حەشدی شەعبی  و ئاسایشی  ئێراق  سەرلە بەیانی ئەمڕۆ   هەینی   قۆناغی دووهەمی   ئوپراسیونی  ڕزگارکرانی  ناوچەکانی ڕۆژئاوای حەویجەیان بۆ  پاکتاو کرانی  ناوچە بە جێی ماوەکان   داگیرکراو لە لایەن داعشەوە لە ناوچەی زاب  لە ڕۆژئاوای  حەویجە  دەس پێکرد . عەبدولئەمیر  ڕەشی یاروڵڵا  غەرماندەری  ئوپراسیونی ڕزگارکرانی حەویجە  ڕۆژی  پێنج شەمە باسی کرد لە   ڕزگاریی  20 گووند  لە حەویجە   لە چنگی  تێڕۆڕیستانی  داعشی   و ڕایگەیاند   هێزە ئێراقیەکان  قۆناغی  یەکەمی   ئوپراسیونی   ڕزگارکرانی  حەویجەیان  بە سەرکەوتوویەوە  کۆتایی  پێی دا .  لە هەمان حاڵدا  ڕۆژی  پێنجشەمە  هێزە ئێراقیەکانی ناوچەی عەنە    لە  ستانی  ئەنبار   لە ڕۆژئاوتی  ئێراق  بە تەواوی  لە چنگی  داعش  ڕزگار کرا و ئاڵای   ئێراقیان  لە سەر بیناکانی  هەڵواساند   بەرلەوەش  ناوچەی ئەلڵڕەیحانە   لەو ستانە   لە چنگی  تێڕوڕیستان  ڕزگار کرا بوو .   دوار  ڕزگاریی  شاری  ئیستراتژیکی  تەلعەفەر  لە ڕۆژئاوای  پارێزگای نەینەوا  لە چنگی  تێڕوڕیستانی  داعش  هێزە ئێراقیەکان  ئوپراسیونی   ڕزگارکرانی شاری حەویجەیان لە باشووری  ڕۆژئاوای  کەرکوکیان دەس پێی کرد و قۆناغ بە قۆناغ دەچنە پێشەوە .

سەرپەیڤ