ئه‌یلوول 23, 2017 09:21 Asia/Tehran
  • پێداگریی عەممار حەکیم لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێراق

سەرۆکی پارتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتن وپاراستنی یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق تەنیا ڕێگای هاتنەدی داواکارییەکان و مافەکانی گەلی ئەو وڵاتەیە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێراقیی سومرییە، عەممار حەکیم سەرۆکی پارتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق رۆژی هەینی، هەموو گرووپ ولایەنە ئێراقییەکانی بانگهێشت کرد بۆ خۆبواردن لە ئاژاوەو دووبەرەکی نانەوەو جودایی و پێی داگرت: ڕق و دوژمنی، کۆمەڵگاساز نییە، ومافەکانی گەلی ئێراق دابین ناکات.

عەممار حەکیم بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە شارومەندانی دیالە، کەرکووک، سەلاحەدین و نەینەواو ناوچەکانی دیکە هی ئێراق و ئێراقیش هی هەموو گەلی ئەو وڵاتەیە، وتی: ئەمڕۆ کە تیرۆریستانی تەکفیری تێکشاون و ناوچە داگیرکراوەکان، ڕزگار کراون، هەمووان دەبێ بەپایبەندیی بە یەکڕیزیی نیشتمانی تەنیا بیر لەداهاتوو بکەنەوەو بەرژەوەندییەکانی گەل زیاتر بخەنە ئەولەویەتەوە.

سەرۆکی پارتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق بەئاماژە بەوەی کە ئێراقی بوون، مەزنایەتی، عیزەت و هەیبەت و شکۆی شارومەندانی عەرەب، کوردو تورکمانی ئەو سەرزەوینەیە، وتی: سیاسەتی قەیران جگە لە وێرانی و بێ متمانەیی لەنێو خەڵکی وڵاتێک ، هیچ دەرەنجامێکی بەدواوە نییەو هەمووان هەرەس دێنن، چونکە لە شەڕ و کێشمەکێشدا هیچ بەرەوەیەک بوونی نابێ.

سەرپەیڤ