تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 10:13 Asia/Tehran
  • ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق : کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بەدوای گۆڕینی نەخشەی جوگرافیای ئەم وڵاتەوەن

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، جموجۆڵی هێزەکانی سەربە هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی سنوررەکانی ئەم هەرێمە ، بە ئامانجی گۆڕینی نەخشەی جوگرافیایی و هەڵایساندنی ئاگری شەڕێکی ماڵوێرانکەر لەم وڵاتە ئەنجام بووە .

 بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هەروەها جەختی کردەوە پێداگریی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لەسەر بەێوەبردنی گشتپرسی نایاسایی جیابوونەوە ، بەڵگەیەکە لەسەر نیازی کاربەدەستانی ئەو هەرێمە بۆکۆنتڕۆڵی کاروبارەکان لە رێگەی دەسەڵاتەوە .

هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ژوئەنی 2014 بە کەڵک وەرگرتن لە نائەمنی و پاشاگەردانییەک کە لە ئەنجامی پەلامارەکانی داعش لە عێراق بەدی هاتبوو ، چەند بەشێکی پارێزگەی کەرکوکیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان .

بەرپرسانی سەربازیی عێراق حەوتەی رابردوو دوادەرفەتێکیان بۆ پاشەکشەی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە دیاری کرد .

بە قسەی کاربەدەستانی سەربازیی عێراقی ، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵی حکومەتی ناوەندیی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ناوچانەیە کە بە پێی دەستوور لە ژێر کۆنتڕۆڵی راستەوخۆی بەغدادان .

 

 

 

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ