بەغدا بە تەواوەتی پارێزگای دیاله‌ی کۆنتڕۆڵ کرد
تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 17:46 Asia/Tehran
هێزه‌کانی عێراق دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به ته‌واوی پارێزگای دیاله‌یان کۆنترۆڵ کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە له جه‌زیره، هێزه‌کانی عێراق دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به ته‌واوی پارێزگای دیاله‌یان کۆنترۆڵ کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م بابه‌ته کاتێک ڕووی دا که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له دیاله به ته‌واوی پاشه‌کشه‌یان کرد.
هه‌واڵێکی دیکه ده‌وترێت کۆنترۆڵی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک له لایه‌ن به‌غداوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی عێراقی له کردنه‌وه‌ی رێگاکانی نێوان که‌رکووک، به‌غدا، هه‌ولێر و سلێمانی هه‌واڵیان داوه.
پێشڕه‌وی هێزه‌کانی عێراق دوای ناوچه جێ ناکۆکه‌کانی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر درێژه‌ی هه‌یه.