تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 13:10 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی هێزی ئێراقی بە سەر بوارگەی ڕەبیعە

دوابەدوای پاشەکشەی هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری بوارگەی ڕەبیع لە باکووری ڕۆژاوای موسڵ، هێزەکانی سوپای ئێراق دیسان کۆنترۆڵی ئەم بوارگە سەرسنوورییەی نێوان ئێراق و سووریایان گرتە دەست.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێراقیی "واع" ؛ "محەممەد عەبدوڕەزاق عومەری" یەک لە ئەفسەرانی لەشکری ١٥ی سوپای ئێراق وتی: هێزەکانی سوپا ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) بە وەرگرتنەوەی ئەم بوارگەیە، ئاڵای ئێراقیان لەو ناوچەیەدا شەکاندەوە.

ئەم ئەفسەرەی سوپای ئێراق باروودۆخی ئەمنیی لە ناوچەی ڕەبیعەی بە ئارام و ئەهوەن وەسف کرد و وتیشی: هەرچەن بوراگەی ڕەبیعە لە نێوان ئێراق  و سووریا داخراوە، بەڵام یەکە پاوەجێکان و هێزەکانی گەشتی ئێراق لەم ناوچەیەدا سەقامگیر بوونە.

سەرپەیڤ