وەزارەتی ناوخۆی ئێراق: هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک دەمێننەوە
وەزارەتی ناوخۆی ئێراق بە وشداریدان لە حاند ئاژاوەگێڕی ژمارێک لە مێدیاکان سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی ئێراق لەم پارێزگایەدا دەمێننەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "عەبدولوەهاب تائی" ڕاوێژکاری بەشی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆی ئێراق ، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک و ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی: هێزە ئەمنییەکانی ئێراق ئێستاکە لە بنکەکانی خۆیاندا سەقامگیرن و لە هیچ ناوچەیەکی کەرکووک پاشەکشەیان نەکردووە.
تائی لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند: سامان و دارایی گەلی ئێراق لە دەستی هیزە ئەمنییەکاندایە و بوونی ئەم هێزانە بە بێ هەڵاواردن یارمەتییەک بۆ دامەزراندنی ئاسایش لە سەرانسەری ئەو ناوچانەی بووە و فەرمانەکانی "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ پاراستنی گیان و سامانی ئێراقییەکان بە تەواوەتی جێبەجێ دەکرێ.
ناوبراو پێی داگرت: ئەوەی کە ژمارێک لە مێدیاکان لەم بوارەدا بانگەشە دەکەن، لە ڕووی دوژمنایەتییەوەیە و هەوڵێکی بێ ئاکامە بۆ نانەوەی کەشی ترس و تۆقان لە نێو خەڵکی ئێراقدا.
شایانی باسە فەرماندەرێتیی هاوبەشی ئێراق ڕۆژی ڕابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، خوازیاری داخرانی دوو کەناڵی هەواڵی کوردیی "ڕووداو" و "کوردستان ٢٤" بوو بە تۆمەتی بەلاڕێدا بردنی بیر و ڕای گشتی و ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی نانەوە.