تشرینی دووه‌م 18, 2017 17:39 Asia/Tehran
  • داکۆکیی یەکپارچەی ئێراق لە بزووتنەوەی نوجەبا لەهەمبەر گەڵاڵەی بایکۆتیی هەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا

هاوکات لەگەڵ هاتنەئارای گەڵاڵەی بایکۆتیی بزووتنەوەی نوجەبای ئێراق لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، کەسایەتییە سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی ، و دینییەکان و عەشیرەتەکانی ئێراق بەشێوەی یەکپارچە وێرای شەرمەزارکردنی ئەو کردە دوژمنکارانەیە، داکۆکی خۆیان لە بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ بەرپرسان و دەم و دەزگە ئێراقییەکان هەرکامەیان لەدیمانەیەکی میدیایی و یان بەدەرکردنی پەیامێک، کاردانەوەیان پێشاندا بەگەڵاڵەی بایکۆتیی پەرلەمانی ئەمریکا لەدژ خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا. بۆ وێنە، پەرلەمانی ئێراق ئەو کردەی بە بوارێک زانی بۆ تاوانبارکردنی هەموو هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بەئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی و خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆڕی تایبەتی نوێنەرانی پەرلەمان بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە بوو.

سەرانی سەربازیی ئێراق و گرووپە خۆڕاگرەکانی کەتائیبی ئیمامی عەلی(ع)، کەتائیب سەییدوشوهەدا(ع)، حەرکە الابدال و حەرەکە بابلیونیش هەرکامەیان بەجیا لە بەیاننامەیەکدا ئەو دەسدرێژکارییەی سەر بزووتنەوەی نوجەبایان شەرمەزار کرد.

کەسایەتییە میدیاییەکانی ئێراق و چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش داکۆکی خۆیان لەو بزووتنەوە خۆڕاگرە ڕاگەیاند.

هۆز وتایفە ئێراقییەکان کە حەشیمەتێکی بەرچاو لەو وڵاتە بەخۆ تەرخان دەدەن و هەردەم وەک پاڵپشتێکی پتەوی جەماوەری باسیان لێ دەکرێ، لەحاند ئەو ڕووداوە کەمتەرخەم نەبوون و ناڕەزایەتی خۆیان ڕاگەیاند.

لەهەمان کاتدا، شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبای ئێراق ئەمڕۆ گەڵاڵەی بایکۆتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەدژ ئەو بزووتنەوەی بەپێشاندەری لەسەرهەق بوونی هێزە خۆڕاگرە ئێراقییەکان زانی.

پەرلەمانی ئەمریکا ناوی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای بۆ گونجێندران لە پێڕستی بایکۆتی دژە تیرۆریزم خستەنێو بەرنامەی کاری خۆیەوە.

سەرپەیڤ