فواد مه‌عسووم پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی شاری ڕاوه‌ی کرد
سه‌رۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتن له شاری ڕاوه‌ی به هێزه عێراقییه‌کان و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە له سومرییه نیوز، فواد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق ئازادی شاری ڕاوه له پارێزگای ئه‌نباری له خه‌ڵک و هێزه‌کانی عێراق پیرۆز کرد.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مێژووییه وه‌ک ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی کۆتایی به سه‌ر داعش دایه.
مه‌عسووم هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد له ئاوه‌دان بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره عێراقییه‌کان و کۆتایی هێنان به ناکۆکییه‌کان له عێراق.
سه‌رۆک کۆماری عێراق له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد که ده‌بێت ئاوڕی تایبه‌ت له بریندار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی عێراق بدرێته‌وه.
شایانی باسه که شاری ڕاوه له پارێزگای ئه‌نبار دواین بنکه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له عێراق بوو که له لایه‌ن هێزه‌کانی عێراق ئازاد کرا.