کانونی یه‌که‌م 16, 2017 11:05 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی لەسەر لەپاواندابوونی چەکەمەنی لەدەست حکومەتی عێراق

ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق پێی داگرت: لەپاواندابوونی چەکەمەنی لەدەست حکومەت و بەهێزکرانی دەوری دەزگەکانی هاوپێوەند، قوتبنەمای هەمیشەیی پاراستنی سەروەریی وڵات و دەستەبەریی ڕاستەقینەی داکۆکی لە ئاشتی لە کۆمەڵگای عێراقە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، دوابەدوای پێداگریی شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لەسەر پێویستیی مانەوەی حەشدی شەعبیی عێراق و بەرتەسک کرانی چەکەمەنی لەدەست حکومەتدا، ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بەسەرۆکایەتی سەیید عەممار حەکیم یش لەبەیاننامەیەکدا داوای کرد لە هەموو پارت، لایەن و ناوەندە سیاسیی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان هەتا سووربن لە سوودوەرگرتن لە ڕێنوێنوییەکانی مرجەعیەتی باڵا.

ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق بەئاماژە بە دەوری حکومەت و دەزگە پەیوەندیدارەکان و دەکارگرتنی یاسای حەشدی شەعبی کە پەرلەمان پەسەندی کرد، وتی: ئەو هێزانە دەبێ وەک دەزگەیەکی نیشتمانی و پاڵپشتی ڕاستەقینەی دەزگە سەربازی و ئاسایشییەکانی عێراق بن.

ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی مەرجەعییەتی باڵای دینی کە لەپاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی و سەربەخۆیی عێراق هاوبەش بووە، ڕایگەیاند: ئەو هەڵوێستانە بووەتە مایەی چەسپانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەنێو چین و توێژە جیاجیاکانی عێراق.

ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق هەروەها پەسنی فەتوای مێژوویی ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی دا و وتی: بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی عێراق لەتەنیشت هێز و دامەزراوە سەربازی وئاسایشییەکان سەرکەوتنی مێژوویی بۆعێراق، شارومەندان وجیهان بەدی هێنا.

قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەقی عێراقیش پێشتر لە کەمپەینێک لەژێر ناوی"لەخۆتەوە دەس پێ بکە" خوازیاری گۆڕینی سیمای سەربازیی کۆمەڵگای عێراق لەسەردەمی دوای داعش و لەپاواندابوونی هەرچەشنە چەکئامێرێک لەدەست حکومەتدا بوو.

بەرلەوەش، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وەڵامدانەوە بە هەندێ نەیارەتی ناوخۆیی و دەرەوەیی لەگەڵ اهوبەشبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی هاوڕێی هێزەکانی سوپای عێراق لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچە جیاجیاکان لەچنگ داعش، وتی: حەشدی شەعبی هەڵقووڵاو لەدڵی کۆمەڵگای عێراقەو لە حکومەتدا دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ