کانونی یه‌که‌م 17, 2017 10:53 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی داعش لە ناوچەی مەتیبیجەی ئێراق دەستی پێ کرا

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی دیجلە باسی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی مەزنی پاکتاوکردنی ناوچەی مەتیبیجەی نێوان پارێزگەی دیالە و سەلاحەدینی کرد لە تیرۆریستانی داعش .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە عێراق نیووز،  مەزهەر عەزاوی  فەرماندەی ئۆپراسیۆنی  دیجلە ئەمڕۆ شەممە  لە بەیاننامەیەک دا   بەڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی  :  هێزگەلێکی سوپا و حەشدی شەعبی لەم ئۆپراسیۆنە بەشداری دەکەن  .

 عەزای وتیشی : ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ پاکتاوکردنی ناوچەی مەیتە  ، بوجنعان ، حاوی عەزیم  و ئوم تەلیل  لە تیرۆریستان، درێژەی هەیە  .

سەربازی ڕاگەیالندنی ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی ئێراق لە تیرۆریستانی داعش بەڵام  هێشتا لە هەندێ  ناوچە  تاقمە  شاردراوەکانی داعش هەن و کاربەدەستانی و فەرماندەرانی ئێراقی بە جاران سەبارەت بە چالاکی ئەوان وشدارییان  داوە .

بەپێی هەواڵێکی دیکە ،  وەزارەتی ناوخۆی ئێراق  باسی سەفەری رەسمیی قاسم ئەعرەجی  وەزیری ناوخۆی ئێراق بۆ قەتەری کرد  .

ئەم وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند  قاسم ئەعرەجی  لەسەفەری خۆی بۆ قەتەر  سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و  بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژ دەکات  .

سەرپەیڤ