کانونی دوھەم 17, 2018 17:36 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەغدا

نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیداری کرد و سەبارەت بە بەهێزکردنی پێوەندیی دوولایەنە وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بێرت  مەک گورک  نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەغدا دیداری کرد  .

نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا  بە ئاماژەدان بەم چاوپێکەوتنە  وتی دوو لایەن لەم دیدارەدا سەبارەت بە ڕێگەکانی بەهێزکردنی پێوەندی دوولایەنە ، پێداگری لەسەر  هەڵوێستی ئەمریکا بۆ داکۆکی کردن لە سەقامی ئێراق، بەهێزبوونی تواناییەکانی دوو وڵات، داکۆکی لە هەوڵەکان لە پێناو  بنیات نانەوە و بانگێشتن لە کۆمپانییەکانی ئەمریکی بۆ  بەشداری کردن لە سەرمایەدانان لە ئێراق،  وتووێژیان کرد .

سەرۆک وەزیرانی ئێراق مانگی ڕابردوو  دوای  ئەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە توانیان دوایین ناوچەکان کە لەلایەن داعشەوە داگیرکراون ئازاد بکەن، باسی کۆتایی شەڕ بە دژی ئەم تاقمە تیرۆریستییەی کرد  .

ناوبراو لەسەر پێویستیی بنیات نانی ناوچەگەلێک کەلەم شەڕە تووشی زیان بوونە، پێداگری کرد و ڕایگەیاند  گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازاد کراوەکان لە دەستووری کاری دەوڵەتی ئێراقە.