کانونی دوھەم 21, 2018 13:02 Asia/Tehran
  • پووچەڵ کرانەوەی ئۆپەراسیۆنی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق

وەزارەتی ناوخۆیی ئێراق رایگەیاند کە لانیکەم ٢٥ ئۆپەراسیۆنی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بەغدای پێتەخت و پاریزگاکانی باشووری ئێراقی پووچەڵ کردۆتەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ئێراقیی "الصباح" ؛ «ابو علی البصری» بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری وەزارەتی ناوخۆی ئێراق وتی؛ ئۆپەراسیۆنی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوو دا بە هەواهەنگی و پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا ئەنجام  دراوە.

"ئەبووعەلی بەسری" وتیشی: نزیکەی ٢٠ تیرۆریستی پاشماوەی داعش لە پارێزگا باشوورییەکاندا، کەوتنە بەر پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ئێراق  و هەرهەموویان کوژران.

بە وتەی ئەبووعەلی بەسری؛ تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی نزیکی سنووری سووریا و ئێراق، لە حەشارگەیەکدا خۆیان شاردبوویەوە کە وەبەر پەلامار کەوتن.

بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری وەزارەتی ناوخۆی ئێراق هەروەها وتی: هێزەکانی دژە تیرۆری ئێراق توانیان ژمارێک لە ئەندامانی داعش بگرن کە بەنیازی ئەنجام دانی هەڵمەتی تەقینەوەیی لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق بوون.

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئاگوستی ٢٠١٧ رزگار کرانی تۆکمە و تەواوی پارێزگای نەینەوا لە ژێر چنگی داعشی راگەیاند، بەڵام پاشماوەکانی داعش هێشتا هەر لە ژمارێک لە ناوچەکانی ئەم پارێزگایەدا بوونیان هەیە و کردەوە و پەلاماری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ