کانونی دوھەم 23, 2018 16:10 Asia/Tehran
  • نێزیک بە نێوملوین ئاوارەی عێراقی گەڕانەوە بۆ پارێزگای باکووری نەینەوا

وەزیری کۆچبەری وئاوارەکانی عێراق هەواڵی دالە گەڕانەوەی نێزیک بە نێو ملوێن ئاوارە بۆ ناوچە ئاوەدانەکانی خۆی لە موسڵی سەربەپارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئەم وڵاتە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جاسم محەممەد ئەلجاف " وەزیری کۆچبەری وئاوارەکانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لەسەر درێژەی هەوڵی شەوانەڕۆژی بۆ گەڕانەوەی باقی ئاوارەعێراقیەکان بۆ ناوچەکانی خۆی پیداگری کرد.

ئەلجاف وتیشی: دابین کردنی ئیمکاناتی ژێربینایی ، ئەنجامی هاوئاهەنگی نێوان دەزگاجۆربەجۆرەکان ودابین کردنی ئەمنیەتی ناوچە ئازادکراوەکان پیویستی بە کاتی زۆرتر هەیە وئەمە  لە هۆکارانی وەدوا کەوتن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان لە بڕیک لە ناوچەکان دایە.

پاش ئەمەیش وەزاڕەتی کۆچبەری عیراق لە گەڕانەوەی سەتی چل وپێنج لە ئاوارەکانی عێراقی بۆ ناوچە ئاوەدانەکانیان لە موسڵ، سەلاحەدین ، دیالە وئەلئەنبار هەواڵی دا.

حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، نۆیەمی دێسەمبەری دووهەزاروحەفدە هاوکات لەگەڵ زاڵبوونی تۆکمە وتەواوی هێزە عێراقیەکان بەسەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا ، سەرکەوتنی نیهایی عێراق لەبەرانبەر داعشی ڕاگەیاند .

سەرپەیڤ