کانونی دوھەم 23, 2018 16:53 Asia/Tehran
  • ئەلعەبادی :تورکیا هەڵوێستی دووفاقانەی لەهەمبەر کورددا هەیە

سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دووفاقانەی تورکیا لە هەمبەر کورد و بەشداری وئامادە بوونی هێزەکانی تورکیا لە عێراقی بە ڕەمز وهێما زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بەگێرانەوە لە ئەلنەشرە ، حەیدەر عەبادی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە تورکەکان کردەوەی دوفاقانەیان  لە هەمبەر کوردەکاندا هەیە بە جۆرێک کە لە لایەکەوە لەکوردەکان پشتیوانی کدەکەن و لەگەڵیان بەدەر لەچوارچێوەی دەوڵەتی فیدراڵ هاوکاری دەکەن ولەلایەکی ترەوە مافی کوردەکانی تورکیا پێشێل دەکات وتەنانەت کاتێک مەسەلەی کۆپرسیی هاتە ئاراوە وهەستیان کرد کە لە هەڕەشە دان ، هەڵوێستی خۆیانیان گوڕی ولەبەغدا نێزیک بوونەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەمە بەومانایە نیە کە دەوڵەتی عێراق هەڵوێستی نەرێنی لە دژی کوردەکان هەیە ، بەڵکوو ئەوان شارومەندانی ئەو وڵاتەن وماف وحقوقی شارومەندیان هەیە وئەرک گەلێکیان هەیە .

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها وتیشی کە تورکیا لە پارتی کریکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە.کە لە باکووری عێراق زۆر ترسی هەیە بەڵام عێراق پشتیوانی لەم حیزبە ناکات وئیزن نادات کە پە.کە.کە لە  خاکی عێراق بۆ پەلامار بۆ سەر تورکیا کەڵک وەربگریت.