شوبات 05, 2018 07:40 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی دانیشتنی چوار قۆڵیی هەواڵگریی ئێران و روسیا و عێراق و سوریا لە بەغدا

دانیشتنی دەورەیی چوار قۆڵیی هەواڵگریی ئێران و روسیا و عێراق و سوریا روژی یەکشەممە لە بەغدا بەڕێوە چوو .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم دانیشتنەدا کە بە سەرۆکایەتی سەرلەشکەر سەعدد عەلاق سەرۆکی هەواڵگریی سەربازیی عێراق لە ناوەندی چوار قۆڵیی ئێران و روسیا و عێراق و سوریا بەڕێوەچوو ، ئەندامان چەندین راپۆرتی تێرو تەسەلیان لە بارەی چالاکیەکانیان لە بواری جیاجیای ئاسایشی و هەواڵگری و خەباتی دژی ترۆریسم خستە ڕوو .

سەرلەشکەر سەعد عەلاق لەم دانیشتنەدا رێزی گرت لە داکۆکیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بۆ نەهێشتنی تاقمی ترۆریستیی داعش . عەلاق هەروەها دەوری چوار قۆڵیی لە شەڕی داعشی بە زۆر کاریگەر زانی .

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداش کە وەک میوانی فەخریی لەم دانیشتنەدا ئامادە بوو ، لە لێدوانێک دا دەوری ناوەندی چوار قۆڵیی هەواڵگریی ئێران و روسیا و عێراق و سوریای لە شکستدانی داعش بە زۆر کاریگەر زانی و رێزی گرت لە هەموو ئەندامان لەوان لایەنە روسی و سوریەکان .

ئیرەج مەسجدی هەروەها بە ئاماژە بە گرنگایەتیەک کە کۆماری ئیسلامیی ئەیدا بە هاریکاریی چەند قۆڵی بە تایبەت لە گەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەم هاوپەیمانیە ، ئامادەیی ئێرانی راگەیاند بۆ درێژەی چالاکیی ئەم ناوەندە لە هەر ئاستێکدا کە ئەندامان لەسەری رێک کەون .

کۆماری ئیسلامیی ئێران و روسیا و عێراق و سوریا لە ساڵی 2015 وە هاوپەیمانیەکی چوار قۆڵیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم پێک هێناوە ، تا ئێستا دانیشتنی دوەرەیی چوار وڵات بە شێوەی بەردەوام هەبووە .

 

سەرپەیڤ