شوبات 18, 2018 19:55 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی ئێراقی: ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا لە ئێراق هیچ پاسایەکی بۆ نییە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەورەڤانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ئامادە بوونی سەربازییە ئەمریکایەیکان لە عێراق و ئامانج و بەرنامەکانی ئەوان وشداری داوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " حآکم زاملی" ئەمرۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیک دا ڕایگەیاند ئەمریکا نزیک هەست هەزار سەربازی لە عێراق دا هەیە کە پێداگری لە سەر سەقامگیر بوونیان لە خاکی عێراق  دا هیچ پاسایەکی بۆ نییە .

 سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرڤانی پەرلەمانی عێراق وتیشی بە سەرنج لە کۆتایی شەڕ دژی ترۆریستانی داعش لە عێراق، ئامادە بوونی پڕئەژماری سەربازییە ئەمریکاییەکان جێی پرسیارە .

 حاکم زاملی ، جەختیکرد " ئەگەر وابیر کەینەوە ئەمریکا بۆ پاراستنی  ئاسایش و پرۆسەی سیاسی هاتۆتە عێراق ، بۆچوونیکی باتلە.

 سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایس و بەرەڤانی پەرلەمانی عێراق وتیشی: ئەم دانوستانانە نەبوو بە هۆی چوونە دەری ژمارێکی زۆری هێزە ئەمریکاییەکان لە عێراق لە ساڵی ٢٠١١ دا ، بەڵکوو گرووپەکانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بوونەتە هۆی چوونە دەری سەربازییە ئەمریکاییەکان لە عێراق.

 ژمارێک لە کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەمریکایی لە چەند حەوتەی ئەمدواییە ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی خۆیان لە عێراق دا ڕادەگرن و هەڵەی چوونە دەر لە عێراق وەک ساڵی ٢٠١١ دووپات ناکەنەوە  ئەم هەڵوێستەی ئەمریکاییەکان کە بە پێچەوانەی ویستی دەوڵەت و ڕەوتە سیاسییەکان  و بیرو ڕای گشتی عێراقە، بەروەو ڕووی ناڕەزایەتی دەربڕین و ڕق وبێزاری گشتی لە ناوە وەی عێراق بۆتەوە .

هێزە ئەمریکاییەکان کەلە ساڵی ٢٠١١ بە هۆی شکست و ناکامیی پەیتا پەیتا ، ناچار بە جێ هێشتنی خاکی عێراق بوون لە ساڵی ٢٠١٤ بە بیانووی خەبات دژی داعش و لە سەرووی هاوپەیمانییەکی نێو دەوڵەتی جارێکی تر گەڕانەوە بۆ عێراق .

سەرپەیڤ