شوبات 19, 2018 21:19 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی حەشدی شەعبی  لەبارەی گیان لە دەست دانی ژومارێک لە هێزەکانی لە کەرکووک

ژومارێک هێزی حەشدی شەعبی ئێراق لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستان لە پارێزگەی کەرکووک کوژراون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلعالەم، بەڕێوەبەرایەتیی  زانیاری گەیاندنی حەشدی شەعبی  لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: هێزی تایبەتی حەشدی شەعبی  لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە ئۆپراسیۆنێکی بۆ گرتنی ژومارێک لە تیرۆریستان لە حەویجە دەست پێکردووە  و لە چەند ئۆپراسیۆن دا  دەستهاتی سەرنج راکێشیش بە دەست هاتووە.
ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان لەوان ژومارێک لە سەرکردەکانیانیش گیراون .  حەشدی شەعبی لەم بەیاننامەیەدا وتیشی  : شەوی  دووشەممە  ژومارێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی  لە بۆسەی تاقمێک لە تیرۆریستان کە جل وبەرگی  سەربازییان لەبەردابوو  تووش بوون و دوای  تێکهەڵچوون و کوژرانی ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان ، لەبەر زور بوونی ژوماری هێرشبەران  و ئاڵۆز بوونی ڕەوشی ئاو و هەوا، بیست و یەک کەس لە هێزەکانی تایبەتی حەشدی شەعبی لەم شەڕە گیانیان لە دەست داوە.

حەشدی شەعبی  لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بەمەی شانازی دەکات کە هێزەکانی لەڕێگەی دابین کردنی ئاسایشی ئێراق پێشکەش کردووە، لەسەر پێویستی هاوکاری و هاوپشتی بۆ پاکتاوکردنی ناوچە ئازاد کراوەکان لە بوونی تیرۆریستان پێداگری کرد و داوای لە خەڵکی کەرکووک  کرد بۆ پاکتاوکردنی هەموو ناوچە ئازاد کراوەکان هاوکاری بکەن.

دەوڵەتی ئێراق  بیست یەکەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 باسی کۆتایی هاتنی داعش لە ئێراقی کرد بەڵام  پاشماوەکانی  ئەم تاقمە بەشێوەی پڕژوبڵاو پەلامارێک لە هەندێ ناوچەکانی  ئێراق ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ